• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, ئایار 14, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ جیهانی
جەمیل بایك: دەیانەوێت سلێمانی لاواز بكەن بۆ ئەوەی گەلی كورد چاو لە خەڵكی سلێمانی نەكات

جەمیل بایك: دەیانەوێت سلێمانی لاواز بكەن بۆ ئەوەی گەلی كورد چاو لە خەڵكی سلێمانی نەكات

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان “كەجەكە” دەڵێت،  لە هەر شوێنێكی جیهان وڵاتێك چەكی كیمیایی بەكاربهێنێت قیامەت هەڵدەستێنن، بەڵام توركیا چونكە ئەندامی ناتۆیە وڵاتانی رۆژئاوا بێدەنگن، باس لەوەشدەكات، هەوڵێكی هەیە بۆ ئەوەی لە رێگەی لاوازكردنی یەكێتیی نیشمانیی كوردستانەوە، گەلی كورد لاواز بكرێت.


جەمیل بایك لە چاوپێكەوتنێكی میدیای حزبەكەیدا وتی، لەئێستادا لەناو یەكێتی كێشە دروست بووە دوژمنانی كورد دەیانەوێت ئەو كێشانە گەورەتر بكەن، دەیانەوێت یەكێتی و كورد لاواز بكەن بۆ ئەوەی ئامانجەكانی خۆیان بە ئاسانی بەدی بهێنن، بۆیە پێویستە گەلی ئێمە بەتایبەت لە سلێمانی وشیار بن.


وتیشی، پێویستە رێگە نەدرێت یەكێتی لاواز ببێت، خەڵكی سلێمانی خەڵكێكی وشیار و رۆشنبیرە لەوبارەیەوە تایبەتمەندی هەیە بۆیە دەیانەوێت سلێمانی لاواز بكەن بۆ ئەوەی گەلی كورد چاو لە خەڵكی سلێمانی نەكات.


هاوسەرۆكی كەجەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، دەوڵەتی توركیا دژی كوردە و سیاسەتی قڕكردن بەڕێوەدەبات نایەوێت كوردێكی ئازاد دروست ببێت و پێشبكەوێت، لە هەر شوێنێك كوردێكی ئازاد هەبێت ئەوان هێرشی دەكەنە سەر وەك شوێنەكانی تر لە سلێمانیش لەسەر ئەو بنەمایە كار دەكات، ئێستاش دەیانەوێت بەبیانووی توركمانەكانەوە هێرش بكەنە سەر باشووری كوردستان.


بایك پێشی وایە، لە هەر شوێنێكی دنیا وڵاتێك چەكی كیمیایی بەكاربهێنێت قیامەت هەڵدەستێنن تەنانەت ئەگەر بیانەوێت وڵاتێك بەكارینەهێنابێت دەڵێن بەكاری هێناوە، بەڵام دەوڵەتی توركیا چونكە ئەندامی ناتۆیە وڵاتانی رۆژئاوا بێدەنگن بەرامبەر ئەوەی چەكی كیمیایی دژی گەریلا بەكاردەهێنێت، جەختیش دەكاتەوە، تائێستا توركیا 158 جار چەكی كیمیایی بەرامبەر كورد بەكارهێناوە.

ShareTweetShare
Previous Post

عێراق رێكەوتنی لەگەڵ 3 وڵاتدا كردووە بۆ گەڕانەوەی پارە دزراوەكان

Next Post

سه‌دان هه‌لی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچووان رادەگەیەنێت

بەرێوەبەر

Next Post
سه‌دان هه‌لی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچووان رادەگەیەنێت

سه‌دان هه‌لی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچووان رادەگەیەنێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ