
بە تۆمەتی دابین كردنی پارە بۆ هەڵمەتە هەڵبژاردنەكەی لەساڵی 2012دا بەشێوەیەكی نایاسایی كە وەرگرتنی پارەیە لە موعەمەر قەزافی، سەرۆكی پێشووی لیبیا سزای ساڵێك زیندانی بەسەر نیكۆلاس ساركۆزی سەرۆكی پێشووی فەرەنسادا سەپێنرا.
سەرچاوەكانی هەواڵی فەرەنسا بڵاویانكردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی نایاسایی پارەی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن دابین كردووە لە ساڵی 2012دا دادگای فەرەنسی سزای یەك ساڵ زیندانی بەسەر نیكۆلاس ساركۆزیدا سەپاندووە.
رونیشكراوەتەوە، ساركۆزی ماوەی سزاكەی لە ماڵەكەی خۆیدا و لەژێر چاودێری ئەلكترۆنی بەسەر دەبات، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر كەیسی بەكارهێنانی لەڕادەبەدەری پارە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن رووبەڕووی دادگا كرایەوە.
ئەوەش هاتووە، بەپێی زانیاریەكان ساركۆزی پارەی لە موعەمەر قەزاغی سەركردەی پێشووی لیبیا وەرگرتووە، ئەوەش لە كەیسێكدا كە پەیوەندی بە “عەبدوڵڵا سنوسی” سەرۆكی هەواڵگری لیبیا لەو كاتەدا هەبووە، كە تۆمەتبار بووە بە تەقاندنەوەی فڕۆكەیەكی فەرەنسی لەساڵی 1989دا بەسەر ئاسمانی نەیجەرەوە.
ساركۆزی لە ساڵی 2007 تا 2012 سەرۆكی فەرەنسا بووە و پێشتریش ئەوەش بە تۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو (كە یەك ساڵیان جێبەجێ دەكرێت).

