• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ جیهانی
قەبارەی زیانەکانی وەستانی فەیسبوک چەندە؟

قەبارەی زیانەکانی وەستانی فەیسبوک چەندە؟

by بەرێوەبەر
0
SHARES
4
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

پاش ئەوەی لەسەر لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەریەکە لە ئەپڵیکەیشنەکانی فەیسبوک، ئیسنتاگرام و واتسئەپی سەر بە کۆمپانیای فەیسبوک لەکارکردن وەستان، ناوەندی بڵۆمبێرگی ئەمریکی ئاماری زیانەکانی وەستانی چەند کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەماوەی ئەو چەند کاتژمێری کە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەستاوە، مارک زوکەبێرگی خاوەنی بڕی حەوت ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە”.

لەلایەکی تریشەوە، ماڵپەڕی “روسیا تودەی” قەبارەی زیانە سەرەتاییەکانی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “رێژەی پشکەکانی کۆمپانیای فەیسبوک بەبەهای ٣٢٣.٥٦ ملیۆن دۆلار دابەزیوە، کە ئەمەش دەکاتە رێژەی ٥.٥٪”.

تەنانەت رۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، “لەئێستادا فەرمانبەرانی کۆمپانیای فەیسبوک ناتوانن بچنە نێو باڵەخانەی فەیسبوکەوە”.

هاوکات شارەزایانی ئابووری جیهانیش ئاشکرایانکردووە، کە لە هەر کاتژمێرێکدا، خاوەنی کۆمپانیای فەیسبوک بەهۆی راوەستانی ئەپڵیکەیشنەکەوە، بڕی ١٦٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

لەبارەی هۆکاری راوەستانی ئەپڵیکەیشنی فەیسبوکیشەوە، دووگ مادووری بەڕێوەبەری کۆمپانیای “کنێت”ی ئەمریکی بۆ خزمەتوگوزارییەکانی ئینتەرنێت رایگەیاند، “ئەمڕۆ کۆمپانیای فەیسبوک هەندێک گۆڕاناکاریی لە زانیارییەکانی تۆڕەکەدا کردووە، ئەم گۆڕانکارییانەش بوونە هۆی ئەوەی پەیوەندیی تۆڕەکە بە هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە ببچڕێت”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری کۆمپانیای کنێت، گۆڕانکارییەکان کاریگەرییان کردووەتەسەر “سێرڤەر”ی ئەپڵیکەیشنەکە و لەئەنجامیشدا، پەیوەندی ئەپڵیکەیشنەکە و هێڵەکانی ئینەرنێت پچڕاوە.

لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی فەیسبوک، ئەپڵیکەیشنەکە “یەک ملیار و ١٩ ملیۆن بەکارهێنەری رۆژانەی هەبووە، هەندێک لە خەمڵاندنەکانیش، فەیسبوک بە “خێزانی ئەپڵیکەیشنەکان” ناودەبەن.

کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئەم ئێوارەیە بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە جیهانییەکان لەکارکەوتوون و لەناویشیاندا فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام بوونی هەیە.

رۆژنامەی نیو یۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دوو ئەندامی تیمی ئاسایشی فەیسبوک کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرابکرێت رایانگەیاندووە، “لەکارکەوتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ هێرشی ئەلیکترۆنیی و هاککردن ناگەڕێتەوە، هاوکات بەهۆی تەکنۆلژیاکانی ئەپڵیکەیشنەکەشەوە، بەیەکجاری ئەپڵیکەیشنەکە لەکارنەکەوتووە”.

لەلایەکی تریشەوە، ئاندی ستۆن وتەبێژی فەیسبوک لەپێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، “ئێمە ئاگاداری کێشەکەین و لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی بەخێرایی کێشەکە چارەسەر ببێت”. وتیشی، “داوای لێبوردن دەکەین بەهۆی راوەستانی ئەپڵیکەیشنەکەوە”.

سەرباری فەیسبوک، هەریەکە لە ئەپڵیکەیشنەکانی ئینستاگرام و واتسئەپ کەسەر بە کۆمپانیای فەیسبوکن لەکارکەوتن، کۆمپانیای گۆگڵیش رایگەیاند، “تا ئێستا خزمەتگوزارییەکانی (جیمەیڵ) بەردەوامە و هیچ راوەستانێک لە پرۆگرامەدا رووینەداوە”.

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، تۆڕێکی کۆمەڵایەتیییە و لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤دا لەلایەن مارک زوکەبێرگ و دیمی لینەوە دامەزراوەسەرمایەی کۆمپانیاکە بە ٨٥ ملیار و ٩٦ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، نزیەکی دوو ملیار و ٨٩ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.

نەورەس غەریب

ShareTweetShare
Previous Post

هۆکاری وەستانی فەیسبوک ئاشکراکرا

Next Post

له‌كاركه‌وتنی فه‌یسبوك و ئه‌په‌كانی له‌ نێوان كێشه‌ی ته‌كنیكی و هاككردن

بەرێوەبەر

Next Post
له‌كاركه‌وتنی فه‌یسبوك و ئه‌په‌كانی له‌ نێوان كێشه‌ی ته‌كنیكی و هاككردن

له‌كاركه‌وتنی فه‌یسبوك و ئه‌په‌كانی له‌ نێوان كێشه‌ی ته‌كنیكی و هاككردن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ