
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە، تەنها چەند چینێك دەتوانن مۆبایل ببەنە ناو وێستگەكانی دەنگدانەوە، ئەوانیش بەڕێوەبەری وێستگە و كارمەندانی سەر سندوقەكان و چاودێرانی نێودەوڵەتی.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردن بڕیاریداوە كە تەنها چەند چینێك بۆیان هەیە مۆبایل ببەنە ناو وێستگەكانی دەنگدانەوە.
ئەوەش هاتووە، ئەوانیش بریتین لە “بەڕێوەبەری ناوەندی دەنگدان، كارمەندانی پرۆسەی دەنگدان و چاودێرانی نێودەوڵەتی”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە هەموو شێوەیەك بردنی مۆبایلی بۆ ناو ناوەندەكانی دەنگدان قەدەغە كرد، بەتایبەتی لەلایەن دەنگدەرانەوە.