
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ڕایگەیاند، پێنج تۆمەتباریان لەناو شاری هەولێر دەستگیركردوە و دەستیشیان بەسەر 124 گرام كریستاڵ گرتوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ، بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بڵاویكردەووە، ”توانیویانە پێنج تۆمەتبار دەسگیربكەن لەگەل دەستبەسەرداگرتنی 124 گرام كریستاڵ و بڕی 88 گرام هێرۆین و بڕی 34 گرام تلیاك و 7دانە پایپی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە ناو شاری هەولێردا.”
ئەوەشخراوەتەڕوو، ”تۆمەتبارەكان بەپێی ماددەی 25 لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراوون.”

