
ئیوارەی ئەمڕۆ ٦/۱۱ بە سەرۆکایەتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھۆڵی کۆبوونەوەکان لە شاری سلێمانی کۆبۆوە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی عیراق و رەوشی بەغدای پایتەخت و پرسی گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەتی تازە لەگەڵ پەسەند کردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەم بارەیەوە کۆبوونەوە تەکیدی لە پێوستی یەکڕیزیی ھێزە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ رەوشی ناوخۆی کوردستان و ھەڵبژاردن و دەستووری گەلپەسەند کوردستان، ھەروەھا کۆبوونەوە لەسەر تەوەری حزبایەتی قسەی کردو راسپاردەی پێوسیت بۆ کۆبوونەوەی مەکتەب و ئۆرگانەکان درا.