
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان بەردەوامن لە دەستگیركردنی گومانلێكراوان و دەست بەسەرداگرتنی هەموو جۆرە ئۆتومبێلێكی بێ سەرەتا و چەكی بێ مۆڵەت و رێگریكردن لە رەشكردنی جامی ئۆتومبێل و هەركارێكی نایاسایی.
ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەدرێژەی كار و چالاكیەكانی هێزەكانیان بەمەبەستی دەستگیر كردنی گومانلێكراوان و دەست بەسەرداگرتنی هەموو جۆرە ئۆتومبێلێكی بێ سەرەتا و چەكی بێ مۆڵەت و رەشكردنی جامی ئۆتومبێل و هەركارێكی نایاسایی، بەردەوامن لە هەڵمەتی چەسپاندنی یاسا و بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی.
ئەوەش هاتووە، شەو و رۆژیان خستۆتە سەر یەك بۆ ئەوەی شاری سلێمانی هەمیشە لە هێمنی و بەڕێكردنی ژیانێكی شایستەدابن، سوپاسی هەموو هاوڵاتیانیش دەكەن لە هاوكاریكردنی هێزەكانیان و ئەو پێشوازییە بێ وێنەیەی كە بۆ سەركەوتنی ئەم هەڵمەتانە لە هێزەكانیان دەكرێت.
ئاسایشی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوەش دووپات كردنەوەی ئەو راستیەیە كە ئاسایش هەردەم چاوێكی كراوەیە بۆ خزمەتكردنی شاری سلێمانی و دانیشتوانەكەی.
