
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە، ئەو دەنگۆیانە راست نین كە باس لەوەدەكەن كۆچەرانی سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا بە پاس بگوازرێنەوە بۆ وڵاتەكەی و ئەوانەی ئەو دەنگۆیانە بڵاودەكەنەوە، كۆچەران جەخەنە مەترسییەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رۆژی یەكشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021، لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، باس لەوە دەكرێت گوایە ئەڵمانیا سەرجەم كۆچەرانی سەر سنورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا وەردەگرێت.
رونیشكراوەتەوە، ئەو كەسانەی ئەو جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەكەنەوە كۆچەران دەخەنە مەترسییەوە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.
ژمارەیەكی زۆر كۆچەر كە زۆرینەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن لەسەر سنورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە و رێگەیان پێ نادرێت بچنە خاكی یەكێتی ئەوروپاوە، پێشتریش دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، گوایە وڵاتی ئەڵمانیا سەرجەمیان وەردەگرێت.