• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, ئازار 31, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
بۆچی پرۆژە بڕیارەکەی پەرلەمانی فرەنسا دەنگی نەھێنا

بۆچی پرۆژە بڕیارەکەی پەرلەمانی فرەنسا دەنگی نەھێنا

by بەرێوەبەر
تشرینی دووه‌م 27, 2021
in سلایدشۆ, کوردستانی, گرنگترین هەواڵ, هەواڵ, وتار
0
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

سالار مەحمود

ھەوڵدەدەم بەکورتی و لە ١٠ خاڵدا وڵامی ئەو ناونیشانە بدەمەوە.

ئامادەکردنی پرۆژە بڕیاری ناساندنی کۆمەڵکوژی کورد لە کوردستانی عیراق وەک ھەوڵێک بۆ ناساندن، گرنگ بوو. لەوەش گرنگتر چوە ناو بەرنامەی کاری پەرلەمان و، خرایە دەنگدانەوە. بەڵام دەنگی پێویستی نەھێناو نەبوو بە بڕیار.

یەکەم: دەستخۆشی و گەیاندنی پێزانین بۆ ئەو پەرلەمانتارو پارتانەی پشتگیری پرۆژەکەیان کردوە گرنگە. بەئامانجی بەردەوامیدان بە پەیوەندی و ھاوسۆزی.

دووەم: دیراسەکردنی ھۆکارەکانی پشتگیری نەکردنی پرۆژەکە لەلایەن ئەوانی ترەوە گرنگە.

سێیەم: بە درێژایی ئەمڕۆ میدیای پارتەکانی کوردستان بێبایەخ و کەمتەرخەمانە لەو ھەوڵەو لەو پرۆژە گرنگەیان روانی و رووماڵ کرد.

چوارەم: دەرکەوت پرسی ناساندنی جینۆسایدی کوردستان لە ئەجندای سیاسی کورددا ئەولەویەتی نیە.

پێنجەم: دیبلۆماسیەتی کورد لەفرەنسا لاوازو بێ کاریگەرە. تەنانەت ناتوانن ئەو پرۆژانەی خەڵکی تر بۆ کوردی دەکات، ھاوپشتی بۆ دروست بکەن و رای سیاسی و گشتی ناوەوەی کوردستانی لێ بەئاگا بھێنن.

شەشەم: رەوەندی کوردی نادیدە گیراوە، ئەگینا کەمپەین بکرایە پێشترو، پەیوەندی و ھاوپشتی لەگەڵ ئەو ھێزە گەورە مرۆییە بکرایە، ئەوان دەیانتوانی بە چالاکی مەدەنی لەبەردەم پەرلەمان و ساڵۆنەکانی تر. رۆڵ ببینن.

حەوتەم: پرۆژەکە لە بنەمادا بیرۆکەی لایەنەکانی دەرەوەی حکومەتی فرەنسا بووە، بۆیە زۆرینەی پەرلەمانی پشتیوانیان لێ نەکردوە.

ھەشتەم: لۆبی ئەرمەنی توانیویانە جینۆسایدی گەلی ئەرمەن بە پرۆژە بڕیارێکی ھاوشێوە لە پەرلەمانی فرەنسا بناسێنن.

ئەوەی کوردستان سەرکەوتوو نەبوو. دیارە لۆبی کوردی بوونی نییە.

نۆیەم: فرەنسا ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە، ئەو پرۆژە ببوایەتە بڕیار پەلی دەکێشا بۆ ئاستی باڵاتر.

مەبەست ئەوەیە کاریگەری بڕیار لەپەرلەمانی فرەنسا وەک پەرلەمانی وڵاتانی تری ئەوروپا نیە.

دەیەم: ئەم ھەوڵە گرنگەی کە دراو ئاکامی نەبوو لەم قۆناغە باببێتە دەرفەتی بەھۆشداریدان بە حکومەتی ھەرێم و حزبەکان بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێی کارکردن لەسەر بە جیھان ناساندنی جینۆسایدی کورد.

ئەم پرسە جارەنوسسازە ھەرگیز کۆن نابێ. جینۆساید تاوانی نێودەوڵەتیەو یاسای نێودەوڵەتی ھەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی.

ShareTweetShare
Previous Post

چەند بەڵگە و ڤیدیۆ و وێنەیەك سەبارەت بە هەوڵی تیرۆر كردنی كازمی ئاشكرا دەكرێت

Next Post

فاوچی: لەوانەیە نەوە نوێكەی كۆرۆنا ئاگادار كردنەوەیەكی مەترسیدار بێت

بەرێوەبەر

Next Post
فاوچی: لەوانەیە نەوە نوێكەی كۆرۆنا ئاگادار كردنەوەیەكی مەترسیدار بێت

فاوچی: لەوانەیە نەوە نوێكەی كۆرۆنا ئاگادار كردنەوەیەكی مەترسیدار بێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ