بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان
کاک نێچیرڤان بارزانی سڵاوێکی دادپەروەرانە

رۆژی ٨ کانونی یەکەمی ٢٠٢١ بەرێزتان لە پرۆسەی سوێند خواردنی سەرۆکی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان فەرمووتان (پشتگیری تەواوی خۆم بۆ سەروەری یاسا و دامەزراوە دادوەرییەکان دووپات دەکەمەوە )
منیش وەك پارێزەرێك هەڵوێست و پشتگیری بەرێزتان بۆ سەروەری یاسا بەرزدەنرخێنم و جێگای شانازین ..
بەڵام بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەمەوێت
نا سەروەرییەک لە نە چەسپاندنی یاسا بەبیر بەرێزتان بێنمەوە و ڕەنگە بەبیرت بێ … کە لەبەرواری ١٨/١/٢٠٠٧ کوڕی (س.ه ) کە ئەوکات ناوبراو بەرپرسی نوسینگەی بەرێزتان بوو لە ئەنجومەنی وەزیران . تاوانێکی دوور لە مرۆڤایەتی و بە ئەنقەست خۆی بە ئۆتۆمبیلی خێزانم خوالێخۆشبێت مامۆستا ( ساوێن کمال غەمبار ) کێشاو .. لە ئەنجام دا لەم رووداوە خێزانم دەست بەجێ گیانی سپارد .
پاش سکاڵا لە دادگا و تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان (س . ه ) کوڕە تاوانبارەکەی خۆی زوو بە زوو ناردە دەرەوەی ووڵات ؛
دادگاش بریاری ئامادەکردنی سەرۆکی نوسینگەکەی بەرێزتی دا لە دادگا وەک باوکی تۆمەتبار … بەڵام نەوەک ئامادەنەبوو بەڵکو دوای هەڕەشە یەک لەدوای یەکەکانی بەرامبەر بەمن بەدەستبەردار بوونم لە داوای یاسایی دژ بەئەوان .. بەڵام بەهۆی بەردەوام بونی من بۆ بەسزاگەیاندنی تۆمەتبار …
ئەوا ئەو بە باڵادەستی خۆی پەڕاوی کوڕە تۆمەتبارەکەشی لە دادگا وون کرد ئێستاش نازانم نە ئاسمان بەرزی کردەوە ! نە زەوی قوتی دا …
جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرێز کاک نێچیرڤان بارزانی من وەکو پارێزەرێک ئەم کێسە پڕاوپر لە ناهەقی و زوڵمە کە لەبێ دەستهەڵاتی خۆم بەرامبەر بە دەستهەڵاتی تۆمەتبار نەمتوانی بگەم بە سەندنەوەی ماف وسزا .. ئەوا بەتۆی ئەسپێرم وەک بەرزترین پلەی چەسپێنەری یاسا .
وە بۆ چەسپاندنی ووتەکانی بەرێزت بەرامبەر بە سەرۆکی دادگای پێداچونەوە و تەواوی دادوەرە بەرێزەکان و گەلی کوردستان فەرموو پشتیوان بە بۆ گەڕانەوەی مافی زوڵم لێکراو بە گەیشتن بەسزای تاوانبار لەم کێسەدا . چونکە نەبوە و نابێت چەسپاندنی یاسا تەنها بەسەر بێ دەستهەڵاتان بێت و باڵادەستەکانیش بەدەربن لە سزا و چەسپاندنی یاسا …
لە ئێستادا ئەم کارەم بەتۆ سپارد وەک ئەمانەتێک
بۆ ئەوەی لەداهاتوو بەرامبەر بە پەروەردگار وەک دادوەرێک پاداشتی یەکسانی و دادپەروەریت لەلایەن پەروەرێنەوە پێ ببەخشرێ .. چاوەرێی هەنگاوتم بۆ سەروەری یاسا .
بۆ پایەبەرزتان ئەوپەری رێز …
پارێزەر
رێبوار خۆشناو ١٠/١٢/٢٠٢١


