
لیژنەی باڵای پارێزگای هەولێر خاوەن خانووە زیادەڕۆكانی سنوری شارەوانییەكان ئاگادار دەكاتەوە، بە مەبەستی پێشكەشكردنی داواكاری تەملیك كردن، بەزوترین كات سەردانی لیژنەكان بكەن.
لیژنەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن خانووە زیادەڕۆكانی سنوری شارەوانییەكان دەكەنەوە، كە یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەویانەی لە سنوری شارەوانییەكان زیادەڕۆیی لەسەر كراوە، دوای هەمواركردنەوەی لە پەرلەمان بە یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2021 ئێستا بەركارە و لیژنەكانیان لە تەواوی قەزا و ناحییەكان دەست بەكارن.
رونیشكراوەتەوە، پێویستە هاوڵاتیان بەزووترین كات سەردانی لیژنەكان بكەن، بەمەبەستی پێشكەش كردنی داواكاری تەملیك كردن.
لیژنەی باڵای پارێزگای هەولێر لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا جەختی لەوە كردووەتەوە، لەبەر ئەوەی ماوەكە دیاریكراوە و بە پێچەوانەوە مافی تەملیك كردنیان نامێنێت.


