
بەهۆی پاشەكشەی نرخی دۆلارەوە، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 53 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی راپۆرتەكان، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت 24 سەنتی تر چووەتە سەری و بە 75 دۆلار و 53 سەنت دەفرۆشرێت، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر نزیكەی 2%ی تر زیادی كرد.
بەپێی هەمان ئەو راپۆرتانە، هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساسی ئەمریكی 22 سەنتی تر زیادی كردووە و بە 72 دۆلار و 98 سەنەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەرمیلێك خاوی رێكخراوی ئۆپێكیش بەرامبەر 74 دۆلار و 23 سەنتە.
شارەزایان باس لەوە دەكەن، بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت بەهۆی پاشەكشەی نرخی دۆلاری ئەمریكییەوەیە، ئەوەش بەهۆی گەشبینییەكان لەسەر گەشەی ئابوریی جیهانی.