
وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداری لە شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەدات كە بریتییە لە نەوەی ئۆمیكرۆن و ئاشكراشی كرد، چاوەڕێی رێكخراوی تەندروستی جیهانین ماوەی وەرگرتنی ژەمی دووەم و سێیەمی ڤاكسین كەمبكەنەوە.
عەبدولعەزیم مەیسەم ئەندامی تیمی راگەیاندنی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق بە رۆژنامەی “سەباح”ی نیمچە فەرمی وتووە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن رێوشوێنەكانی خۆپارێزی بە هەند وەرنەگرن و لەكاتی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ و لە رێستۆرانت و یانە و پارك و شوێنە داخراوەكاندا دەمامك ببەستن.
رونیشیكردووەتەوە، وەزارەتی تەندروستی بەردەوام هۆشیاری سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسینەكان بڵاودەكاتەوە، چونكە نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا زۆر خێراتر لە نەوەی دەلتا بڵاودەبێتەوە.
ئەندامەكەی تیمی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، چاوەڕێی رێكخراوی تەندروستی جیهانین تاوەكو ماوەی نێوان وەرگرتنی ژەمی دووەم و سێیەمی ڤاكسین لە 6 مانگەوە كەمبكاتەوە بۆ 3 مانگ، ئەوەش لە پێناو بەهێزكردنی سیستمی بەرگری بەتایبەتی لەو كەسانەی مەترسی زیاتریان لەسەرە.


