
بەرپرسانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنن: هەردوو گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا (دەلتاو ئۆمیكرۆن) هۆكارن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی توشبون و هۆشداریدەدەن لە رودانی تسۆنامی جیهانی.
بەرپرسانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژەیان بەوەكردوە، هەردوو گۆڕاوی دەلتاو ئۆمیكرۆن پاڵنەرن بۆئەوەی ئاستی پێوانەی توشبون بە پەتای كۆرۆنا تۆماربكرێت لە نەخۆشخانەكاندا، لەكاتێكدا ئۆمیكرۆن بەشێوەیەكی زۆر خێرا خۆی بڵاودەكاتەوە ڤاكسینیش تەنها چارەسەر نییە بەرامبەری بەڵكو پێویستە رێوشوێنەكانی خۆپارێزیش لەگەڵیدا بگیرێتەبەر.
ئەو بەرپرسانەی رێكخراوی تەندروستی جیهان ئاشكراشیانكردوە، دەلتاو ئۆمیكرۆن هەردوكیان دەبنە تسۆنامی جیهانی بۆ توشبون بە نەخۆشییەكە، لەكاتێكدا پێكوتە پێویستە بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتی مردن، بەڵام واپێویست دەكات تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو لە هەر وڵاتێكدا 70%ی دانیشتوانەكەی ڤاكسینیان وەرگرتبێت.