كۆرۆنا گەیشتە نێو یاریزانانی بەرشەلۆنەش

ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە نێو یاریزانانی بەرشەلۆنە و هەردوو یاریزانی یانەكە “كلیمێنت لێنگلێت” و “دانی ئەلڤێس” تووش بوون و بەهۆی ئەوەوە لە راهێنانەكاندا بەشدارییان نەكردووە.


بەپێی راپۆرتی میدیا ئیسپانییەكان، دوای پشوویەكی كورت بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵەوە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە دەستیان كردووەتە بە راهێنانەكانیان.


ئەوەش هاتووە، بەڵام لە پشكنینەكاندا دەركەوتووە هەریەكە لە ” كلیمێنت لێنگلێت ” و “دانی ئەلڤێس” تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. 
جەخت لەوەش كراوەتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە لە راهێنانەكاندا بەشدارییان نەكردووە و لە یاری یانەكەیان بەرامبەر یانەی مایۆركاش كە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت بەشداری ناكەن.

هەواڵی دواتر

تەندروستی عیراق بڕیاری لەناوبردنی سەگی بەرەڵا دەدات

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداریدا لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی هاری لەناو هاووڵاتیاندا. وەزارەتی تەندروستی عیراق لەنوسراوێكدا كە ئاڕاستەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .