
لە قەزای كەلار كچێكی تەمەن 15 ساڵان بە گولـلە كۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت و هێزەكانی پۆلیسیش دەست بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن.
علی جەمال قدووری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەمە لەگەڕەكی ئاوارەكانی قەزای كەلار كچێكی تەمەن 15 ساڵان هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كەبەهۆی بەركەوتنی گولـلەوە بریندار بوو.
رونیشیكردووەتەوە، بەوتەی كەسوكاری هیچ كێشەكی نەبووە ولەماڵەوە بە دەمانچەكەی باوكی گولـلەیەكی بەخۆیەوە ناوە، دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا، بەڵام پێش گەشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەش كردووە، لەئێستادا لەسەر چۆنێتی و هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە هێزەكانی پۆلیس چونەتە شوێنی روداوەكەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.