
پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسێك بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ ئاشكراده‌كات و داواش له‌دایكان و باوكان ده‌كات، رێگری بكه‌ن له‌ماچكردنی منداڵه‌كانیان تا هه‌فته‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌كان نه‌مێننه‌وه.
دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی منداڵان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت زۆرینه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی داخڵده‌كرێن له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان ته‌مه‌نیان له خوار یه‌ك ساڵه‌وه‌یه زۆربه‌یانش بۆ هه‌وكردنی قه‌سابات داخڵ ده‌كه‌رێت، له‌و ته‌مه‌ندا به‌تایبه‌تی منداڵی خوار شه‌ش مانگ زۆر به توندی توشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی قه‌سه‌بات ده‌بن، وڵامدانه‌وه‌شیان بۆ چاره‌سه‌ر زۆر كه‌مه ئه‌مه‌ش واده‌كات ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشخانه‌بن له ژێر ئۆكسجین و چاره‌سه‌ر پاشان باش ده‌بن”.
ئه‌م ڤایرۆسه چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌كی نییه و گواستنه‌وه‌ی له رێگای ماچ و كۆكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه
راشیگه‌یاندوه، “هۆكاری ئه‌م په‌تا قورسه‌ی ئه‌م وه‌رزه ڤایرۆسه، كه چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌كی نییه و گواستنه‌وه‌ی له رێگای ماچ و كۆكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه”.
راشیگه‌یاندوه، “هۆكاری ئه‌م په‌تا قورسه‌ی ئه‌م وه‌رزه ڤایرۆسه، كه چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌كی نییه و گواستنه‌وه‌ی له رێگای ماچ و كۆكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه”.
ئه‌و پزیشكه له‌په‌یامێكیشدا ده‌ڵێت، “منداڵ لای ئێمه وه‌ك بوكه شوشه ته‌ماشا ده‌كرێت، كێ سه‌ردانی بكات ده‌بێت ماچێكی بكات ئه‌وه بێجگه له ماچی دایك و باوك كه له ژماردن نایات”.
دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم باسی له‌وه‌شكردوه، “تكایه خۆپارێزی بكه‌ن منداڵ تاوانی نییه تۆ ڤارۆسێكی بۆ ده‌گوازیته‌وه، زۆر ئاسایه میوانت هات رێگر بیت له ماچكردنی منداڵه‌كه‌ت له‌وه باشتره هه‌فته‌یه‌ك به‌دیاریه‌وه دابنیشیت له نه‌خۆشخانه و ژیانی بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه”.