
دوای بنكەی ڤیكتۆریا لە فڕۆكەخانەی بەغدا، سەربازگەی “عین الاسد”یش لە پارێزگای ئەنبار كرایە ئامانج، بەڵام هێرشەكە شكستی پێهێنرا و دوو درۆن خرانە خراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشكرای كردووە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو بنكەی سەربازی “عین الاسد”یان لە پارێزگای ئەنبار كردە ئامانج.
ئەوەش هاتووە، بەڵام لە رێگەی سیستمی بەرگری بنكەكە هەردوو درۆنەكە هەڵدراونەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە.
لەدوای سەری ساڵەوە بەتایبەتی لە یادی كوشتنی “قاسم سولەیمانی” فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران و “ئەبو مەهدی موهەندیس” جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی ئێران لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا ، هێرشەكان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لە عیراق زیادیان كردووە و رۆژی دووشەممەش لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە بنكەی ڤیكتۆریا لە فڕۆكەخانەی بەغدا كرایە ئامانج، بەڵام هەڵدرانە خوارەوە.

