
نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی گەیشتنە شاری نەجەف و لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر كۆبوونەوە و رێبەری رەوتی سەدر لە كۆبونەوەكەدا جەختی لە پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی كردووەتەوە.
بەپێی زانیاریەكان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 31ی 1ی 2022، هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق گەیشتنە شاری نەجەف.
ئەم سەردانەش لەكاتێكدایە، پێشتر مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ئاشكرای كرد كە دەستپێشخەریەكی راگەیاندووە و تێیدا داوای لە هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی كردووە سەردانی موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنیەتی بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان راوێژ بكەن.
بەپێی زانیاریەكان، هەرسێ كەسایەتییەكە كۆبوونەتەوە و سەدر لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە پێكهێنانی كابینەیەكی زۆرینەی نیشتمانی كردووەتەوە.

