
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی ئاماژەی بەوەدا، بەپێی پێشبینییەكان لە رۆژانی نێوان 4ی 2 بۆ 11ی 2ی 2022 هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ بارستەهەوای ساردی جەمسەری و بەفر و باران بارین ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت.
ئاراس جەبار بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی دەكەن لە ماوەی رۆژانی 4ی 2 بۆ 11ی 2ی 2022 هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە بكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ سیستەمە بارستە هەوای ساردی جەمسەری باكور.
ئەوەش هاتووە، بەشێوەی نزمە پاڵەپەستۆی یەك لەدوای یەك كاریگەریەكانی نزمدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانمان بە شەپۆلی بەفر و بارانبارین.
ئەو شارەزا كەشناسییە رونیشیكردووەتەوە، هاوكات بارینی بەفرێكی زۆر لەناوچە شاخاویەكان و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر كەشی ناوچەكە دەبێت.

