
ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ هیچ كۆسپێك لەبەردەم خەرجكردنی پاڵپشتی دارایی نییە بۆ خوێندكاران و قوتابیان.
ئارام محەمەد لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: داواكاری خوێندكاران و قوتابیان رەوایە لەناو ئەنجومەنی وەزیرانی بەشێوەیەكی گشتی پشتیوانی باشی لێكراوە بۆ دابینكردنی دەرلەماڵەكانیان.
وتیشی: ساڵانی رابردوو بەناوی دەرماڵەوە بوە، بەڵام ئەمساڵ نەمانتوانی بەناوی دەرماڵەوە خەرجی بكەین بەڵكو داڕشتنێكی یاسایی تری بۆ دۆزرایەوە بۆیە ناومانناوە پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكاران و قوتابیانی كوردستان.
وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم راشیگەیاند: تاكۆتایی خوێندنی ئەكادیمی ئەمساڵ ئەو بڕە پارەیە خەرج دەكرێت هەنگاوی باشی بڕیوەو هیچ كۆسپێك لەبەردەم پرۆسەكەدا نەماوە لەقۆناغەكانی كۆتاییدایەو لەنزیكترین دەرفەتدا ئەو پشتیوانییە داراییە دەگەیەنینە خوێندكاران و قوتابیان.
