
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی موەلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یەك دیاری كرد كە ئەمپێرێك لە نێوان 15 بۆ 16 هەزار و 500 دینارە.
بەڕێوەبەرایەتیەكە بڵاویكردووەتەوە،ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بۆ هەژماركردنی نرخی كارەبای موەلیدە كۆبوونەوە و بەگوێرەی نرخی گازوایل و كاتژمێرەكانی كاركردن نرخی ئەمپێرێك بۆ مانگی رابردوو لە نێوان 15 هەزار بۆ 16 هەزار و 500 دینار دەبێت.
ئەوەش هاتووە، مانگی رابردوو موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان 306 بۆ 335 كاتژمێر كاریان كردووە، لە هەندێك گەڕەك نرخی ئەمپێر لە گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت، ئەوەش بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان.
هەر بەپێی بڵاوكراوەكە، موەلیدەكان لە كاتژمێر 6:30 بەیانی تاوەكو 8:00ی بەیانی كاردەكەن، هەروەها 12ی نیوەڕۆ تاوەكو یەكی شەو هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویستە كارەبا دابین بكەن بۆ هاوڵاتیان.
