
جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراقی رایگەیاند، یەدەگی دۆلار و زێڕی عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لەئێستادا یەدەگی دۆلار گەیشتووەتە 64 ملیار دۆلار.
ئیحسان یاسری جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق بە ئاژانسی فەرمی عیراقییەی وتووە، بەهۆی سەقامگیری سیاسی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە یەدەگی دۆلار و زێڕی عیراق بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.
وتوشیەتی، لەئێستادا یەدەگی دۆلار گەیشتووەتە 64 ملیار دۆلار و یەدەگی زێڕیش گەیشتووەتە 96 تۆن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 و دابەزینی نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو، یەدەگی دۆلار لە عیراق دابەزی و گەیشتە 40 ملیار دۆلار.