
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، تۆمەتبارێك دوای دەركردنی بڕیاری دەستگیركردنی لە باڵەخانەیەكەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە، كاتژمێر 10ی شەوی رابردوو تۆمەتبارێكی تەمەن 45 ساڵ لە باڵەخانەیەكەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و كەوتووەتە سەر ئۆتۆمبێلێك و برینداربووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو كەسە دوای ئەوەی زانیویەتی بەپێی ماددەی 456 لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە و پۆلیس ویستویەتی دەستگیری بكات، خۆی فڕێداوەتە خوارەوە.
