
بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام) دایکی “حەمەی حەمەسەعید” وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی ناوبراو و خانەوادەکەی کرد و ڕایگەیاند ” لە دەستدانی دایکێکی ئازا، خۆڕاگر و میھرەبانی وەک خاتوو غەریبە لە ناخەوە نیگەرانی کردم”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، کە خانەوادەی خاتوو غەریبە نموونە و پێشەنگ بوون لە خەباتی شۆڕشگێڕی و قوربانیدان بۆ گەلی کورد، کە لەو پێناوەشدا سەرباری دەربەدەری، ئاوارەیی، ھەڕەشە و تۆقاندن بەڵام سەربەرزانە مانەوە و شەھیدیان بەخشی بە گەلەکەیان.
دەقی پرسەنامەکە …
بەڕێز کاک حەمەی حەمە سەعید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان و وەزیری رۆشبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
بۆ کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام) دایکی بەڕێزتان، ھاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم، کە نموونە و پێشەنگ بوون لە خەباتی شۆڕشگێڕی و قوربانیدان بۆ گەلەکەتان، کە لەو پێناوەشدا سەرباری دەربەدەری، ئاوارەیی، ھەڕەشە و تۆقاندن بەڵام سەربەرزانە مانەوە و شەھیدتان بەخشی بە گەلەکەتان. کە ئەمە جێگای شانازییە بۆ ھەموولایەکمان.
بۆیە لە دەستدانی دایکێکی ئازا، خۆڕاگر و میھرەبانی وەک خاتوو غەریبە لەناخەوە نیگەرانیکردم و لە خوای گەورە داواکارین بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، سەبووریی و دڵئارامیش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١١ی ٢ی ٢٠٢٢

