
بەگوێرەی ئاژانسەكانی بۆرسەی جیهان، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی یەك بەرمیل خاوی برێنت بە نزیكەی 93 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر 3 دۆلار كەمی كردووە.
ئاژانسەكانی بۆرسەی جیهان بڵاویان كردووەتەوە،، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلار و 35 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەڵام رۆژی پێشتر بە 95 دۆلار و 97 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرا.
بەپێی زانیاریەكان، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە 92 دۆلار و 22 سەنت دەفرۆشرێت، لەكاتێكدا رۆژی پێشتر بە 94 دۆلار و 91 سەنت بوو، هەروەها نرخی یەك بەرمیل خاوی ئۆپێك بەرامبەر 95 دۆلار و 16 سەنتە.
دابەزینی نرخی نەوت لە كاتێدایە روسیا بەشێك لە هێزەكانی لەسەر سنووری ئۆكرانیا كشانەوە و گفتوگۆكانی وڵاتان بەردەوامە ئەوەش نیگەرانییەكانی كەمتر كردووەتەوە و بووەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.


