هونەرمەندی گۆرانیبێژ، شاباز زەمانی دەڵێت كە بەرهەمەكانی ئەمساڵی دەبن بە كۆتا كارەكانی و رەنگە لە كایەی هونەری دوربكەوێتەوە.
شاباز زەمانی، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رایگەیاند، “ئه‌م هه‌واڵه به‌دڵێكی زۆر تەنگه‌وه ده‌نوسم و پێمناخۆشه كه به گوێگرانی خۆمی ده‌ڵێم؛ من كۆتاگۆرانیه‌كانم له‌مساڵدا بڵاوده‌بێته‌وه له دو توێی ئه‌لبومێكدا، كۆتا گۆرانیه‌كانی منن كه بڵاوببنه‌وه، ڕه‌نگه بۆ هه‌میشه ماڵ ئاوای له دنیای هونه‌ر بكه‌م”.
وتیشی، “هۆكاره‌كه‌شی هیچ مه‌پرسن، چونكه هه‌موتان به چاوی خۆتان ڕۆژانه ده‌بیینن كه چی به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندی حیرفه‌یی و ڕێ ڕاستی ئه‌م وڵاتە ده‌كه‌ن، من هه‌وادارو ئازیزانی خۆم قه‌ت له‌یادناكه‌م، هه‌رگیز وه‌فاتان له بیرناكه‌م وه هه‌رگیزیش له بیری ناكه‌م كه كوردم”.
ئەوەشیخستەڕو، من بۆ كاری هونه‌ریم هیشتا پێموایه له‌سه‌ره‌تادام و هه‌گبه‌ی هونه‌ریم زۆری تێداماوه به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه و پێموایه واناشتر بێت.
لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەشكرد، “له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئالبومه نوێكه‌م زنجیره كۆنسێرته كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ین، لایڤ كۆنسێرتی شه‌وانه‌شم له شوێنێكی دیاری كرا‌و ده‌بێت كه‌دواتر پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم به‌شێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و لایڤ كۆنسیرته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌كه‌ین”
شاباز زه‌مانی ساڵی 1990 لە شارى سلێمانی لەدایكبوە، زیاتر لە 8 ساڵە لە كایەی هونەریدا كاردەكات، خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكی تایبەت بە خۆیەتی.