
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە تاقیكردنەوە بەراییەكان بۆ خوێندكارانی هەر سێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی دەست پێ بكات، تاقیكردنەوەكان كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەكەن و تاوەكو 28ی شوبات بەردەوام دەبن.
عەبدولڕەزاق تەڵعەت بەڕێوەبەری تەكنیكی ئەزمونەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاندووە، ئەمڕۆ كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ تاقیكردنەوەی بەرایی بۆ خوێندكارانی هەر سێ بەشەكانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی دەستپێدەكات.
وتوشیەتی، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر 5 هەزار و 475 خوێندكار لە 120 هۆڵی جیاواز تاقیكردنەوەكان دەكەن و تاقیكردنەوەكان تاوەكو 28ی 2ی 2022 بەردەوام دەبن.
بەڕێوەبەری تەكنیكی ئەزمونەكان رونیشیكردووەتەوە، پرسیارەكان بە شێوازی هەڵبژاردن دەبێت، وەكو ساڵانی رابردوو، خوێندكار لە سێ بابەت زیاتر نابێت بكەوێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداریی ئەزموونی گشتی بكات.
