
وەزارەتی دارایی رێوشوێنەكانی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای راگەیاند و داوا لە وەزارەتەكە دەكات ناوی ئەو فەرمانبەرانەی بۆ رەوانە بكات كە ئەو پڕۆسەیە دەیانگرێتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم لە نوسراوێكدا، داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا كردووە، لیستی زانیاری تەواوی ئەو فەرمانبەرە پلە یەكانەیان بۆ رەوانە بكەن كە تاوەكو 31ی 12ی 2015 كاتی پلەبەرزكردنەوەیان هاتووە.
هەر بەپێی نوسراوەكە، ناوەكان بە لیستێك لەگەڵ دیاریكردنی بڕی ئەو پارەیەی پاش بەرزكردنەوەی پلەیان دەیانبێت رەوانە بكەن تاوەكو كاری پێویست ئەنجامبدەن.
لە ساڵی 2016 بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم “جگە لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە” راگیراوە و تاوەكو ئێستا وادەیەك بۆ دەست پێكردنەوەی رانەگەیەندراوە.


