
دادگای فیدراڵی عیراق، بڕیاردانی لەسەر دۆسیەی نادەستوریی بوونی دوبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری بۆ بەرواری 1ی 3 دواخست.
پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ سەیركردنی ئەو تانانەی لەسەر دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق پێشكەش كرابوون كۆبوویەوە.
دوای تاووتوێ كردنی تانەكان، دادگاكە بڕیاردانی لەسەر كەیسەكە بۆ رۆژی 1ی 3ی 2022 دواخست.
دوای ئەوەی نەتوانرا لە ماوەی دیاری كراوی دەستورییدا لەناو پەرلەمان دەنگ لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار بدرێت، سەرۆكایەتی پەرلەمان دوبارە دەرگای خۆكاندید كردنی كردەوە، ئەوەش لەلایەن چەند لایەنێكەوە لە دادگای فیدراڵی تانەی لێدرا و جەخت لەوە دەكەنەوە كە بڕیارەكە نادەستورییە.
