هونەرمەندی گۆرانیبێژ، سەیران عوسمان بەرهەمێكی نوێی بەناوی “ماچ” بڵاوكردەوە.
سەیران عوسمان لە كەناڵی یوتیوبی خۆی نوێترین كلیپی بڵاوكردەوە بەناوی “ماچ”، تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن حەمە سەعید ئیبراهیم نوسراوە، ئاریۆس كاری بەرهەمهێنانی میوزیكی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی ناسر حەیدەرییە.
سەیران عوسمان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە دانیشتوی شاری هەڵەبجەیە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستی پێکرد، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەری کرد.