
وەزارەتی كارەبا بڵاویكردەوە، لەمانگی داهاتووەوە 300 مێگاوات كارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەبن.
لەو بارەیەوە ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاندووە، لە ئێستادا ماوەكانی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا لە نێوان 10 بۆ 12 كاتژمێرە و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەباش 3 هەزار و 200 مێگاواتە.
رونیشیكردووەتەوە، هەروەها خواست لەسەر كارەبا 5 هەزار و 950 مێگاواتە و هەندێ یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، بەهۆی چاكسازییەوە لە كار كەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەكەونەوە كار، بەوەش 300 مێگاوات كارەبا دەگەرێتەوە سەر تۆڕی نیشتمانی.
