
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، دەسەڵات پەنای بردووە بۆ هەڕەشەكردن لە مامۆستایان بۆ شكاندنی بایكۆت، بەڵام زمانی هەڕەشە بەهیچ شێوەیەك مامۆستایان سارد ناكاتەوە.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بەداخەوە جارێكی تر دەسەڵاتی شكست خواردوو لەجیاتی وەڵامدانەوەی داخوازییە رەواكانی مامۆستایان لە رێگەی بەڕێوەبەری پەروەردەكانەوە پەنای بردەووە بۆ هەڕەشەو ترساندن بۆ شكاندنی بایكۆت و بەزۆر بردنەوەی مامۆستایان بۆ ناو ناوەندەكانی خوێندن .
ئەوەش هاتووە، بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنن كە زمانی هەڕەشە بەهیچ شێوەیەك مامۆستایان سارد ناكاتەوە لە هەڵۆێستەكانیان و ئەو جۆرە هەڕەشانە خزمەت بە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن ناكات.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی جەختی لەوەش كردووەتەوە، هاوكات مامۆستایان دڵنیا دەكەنەوە بەدواداچونی تەواو دەكەن بۆ ئەو جۆرە هەڕەشانە و رێگە نادەن شكۆ و رێز و داوای رەوای مامۆستایان پێشێل بكرێت.

