
دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق هۆشداریدەدات لەسەر ئەو گەردەلولە خۆڵەی هەڵیكردوەو چەند پارێزگایەكی گرتۆتەوە.
دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، پێشتر بڵاومانكردبۆوە كە خۆڵبارین دەستپێدەكات، ئێستا شەپۆلە چڕەكە لەسوریاوە هەڵیكردوە بەرەو عیراق كەوتۆتەڕێ و باشوری شاری موسڵی گرتۆتەوەو لە رێگەیدایە بەرەو سەڵاحەدین و دواتر بەغداو دیالە كە بۆ شەوی سێشەممە 12-4 دەگاتە ئەو ناوچانە، یاخود پێدەچێت ئاڕاستەی رێگەكەی بگۆڕێت بەرەو كەركوك و سلێمانی، بۆیە هۆشداری دەدەین تا هاووڵاتیان پێشوەختە ئاگاداری گۆڕانكارییەكان بن.
