
وتاربێژو و پێشنوێژی مزگەوتی ئەقسا لە فەلەستین داوا لەسەركردەكانی عەرەب دەكات فشار لەسەر ئیسرائیل دروستبكەن تا هێرشەكانی رابگرێت.
لە راگەیەنراوێكدا شێخ عەگرمە سەبری وتاربێژو پێشنوێژی مزگەوتی ئەقسا رایگەیاندوە، داوا لەسەرۆكی دەستەی باڵای ئیسلامی لە قودس و سەركردەكانی عەرەب و ئیسلامی دەكەم دەستوەردانی پەلە بكەن لە راگرتنی پلانداڕێژراوی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا.
راشیگەیاندوە، گرژییەكان بەهۆی هەڵكوتانە سەر ئیسرائیلییەكانەوە بۆ سەر ئەقسا زیادیانكردوە كە ئامانجیان دابەشكردنە بێئەوەی گوێ بدەنە هەستی موسڵمانان لەم مانگە گەورەو پیرۆزەدا.
سەبری تەئكیدشیكردۆتەوە، تەنها ئەوانەی لە مزگەوتەكەدان بەنوێنەرایەتی نەتەوەكەیان پارێزگاری لە ئەقسا دەكەن و بەرگری لێدەكەن كە رۆژێك نەبوە بەبێ پێكدادان تێپەڕیبێت كە چەندین شەهیدی لێكەوتۆتەوەو چەندانی تریشیان لێ دەستگیر كراون.
وتاربێژی مزگەوتی ئەقسا داوا لەسەركردەی دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەكان دەكات هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ فشار خستنە سەر ئیسرائیل لە رێگەی بزوتنەوە رەسمیەكانیانەوە یاخود فشاری سیاسی دیپلۆماسی بكەن بۆئەوەی ئەو هێرشە بەرامبەریان رابگیرێت و ئیسرائیلیش پاشەكشە بكات لەو پلانەی بۆ مزگەوتەكەی داڕشتوە.