گۆڤارێكی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، شەڕی داگیركردنی ئۆكرانیا رۆژانە 900 ملیۆن دۆلار لەسەر روسیا دەكەوێت، ئەوەش بەهۆی ئەو زیانانەی بەهۆی سزا ئابورییەكانەوە بەری دەكەوێت و زیانەكانی لەشەڕەكەدا.
گۆڤاری “نیوزویك”ی ئەمریكی لە زاری شۆن سبۆنتس” بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی شەڕی ئۆكرانیا رۆژانە روسیا 900 ملیۆن دۆلار زیان دەكات، چەندین هۆكار هەن كە دەبنە هۆی كەوتنەوەی زیانی گەورە، یەكێك لەوانەش موچەی سەربازان، ئەوەش سەرەڕای بەكارهێنانی پێداویستی و فیشەك و موشەك و تێچووی چاككردنەوەی ئامێرە سەربازییەكان.
باسی لەوەش كردووە، پێویستە روسیا تێچووی هەزارەها چەكی گرنگ و موشەكی كروزیش دابین بكات كە بەكاریان دەهێنێت، كە تێچووی هەر موشەكێك یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە، ئەو زیانانەش تێیاندا زیانەكانی دوای كۆتایی هاتنی داگیركردن ناگرێتەوە كە بەهۆی سزا ئابوریەكانەوە بەر روسیا دەكەوێت.
رۆژنامەكە باسی لەوە كردووە، زۆركەس پێیان وابوو روسیا بەخێرایی لەشەڕی ئۆكرانیا سەردەكەوێت، ئەوەش بەهۆی باڵادەستی سەربازی، بەڵام تاوەكو ئێستاش سەركەوتنێكی سەربازی گەورەی بەدەستنەهێناوە.