• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
دوو شه‌ممه‌, حوزه‌یران 27, 2022
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
بزوتنەوەی گۆڕان: ئێستا لە ھەمو کات زیاتر پێویستمان بە کاک نەوشیروانە

بزوتنەوەی گۆڕان: ئێستا لە ھەمو کات زیاتر پێویستمان بە کاک نەوشیروانە

بەرێوەبەر by بەرێوەبەر
ئایار 19, 2022
in سلایدشۆ, کوردستانی, گرنگترین هەواڵ, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

لەیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەی گۆڕان لەپەیامێکدا رایدەگەیەنێت، بەردەوامیدان و مانەوە بۆ ھێنانەدی ئامانجە سیاسیەکانی؛ شانازیەکی گەورەیە بۆ ئەوانەی لەسەر رێگاکەی بەردەوامی ئەدەن، ئەمڕۆش هەرێمی کوردستان لە هەرکات زیاتر پێویستی بە جێبەجێکردن و تەرجەمەکردنی روانگەی کاک نەوشیروان هەیە بۆ پاراستن و مانەوەی بە بەهێزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەبۆنەی تێپەڕبونی پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە  تێیدا هاتوە،” نەوشیروان مستەفا بەردەوام خەمخۆری ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک و ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکان بوە و پرۆژەی سیاسی بۆ چارەسەری کێشەکان پێشکەشکردوە، لای رەوانشاد دروستبونی دەوڵەتی کوردی نە خەون بو، نە کەرەستەی بانگەشەی بێ بنەما، بەڵکو وەک ئامانجێکی واقعی بەدینەهاتوی کورد لێ دەڕوانی، هەربۆیە دروستبونی پایەکانی دەوڵەت و حکومی دروست، بە پڕۆژە سیاسی خستبوو کارنامەی سیاسییەوە”.

 لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بەدەوڵەتانی ناوچەکە ڕون و ڕاشکاوانە داکۆکی و بەرگری لە قەوارەی هەرێم دەکرد، دیدو بۆچونی وابو؛ بۆ دەستەبەری مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێویستە کێشەکانی هەرێم و بەغدا لەرێی گفتوگۆ و چارەسەرییە دەستورییەکان یەکلای بکرێتەوە.

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتوە،” پڕۆژە و رێگای سیاسیی نەوشیروان مستەفا؛ کراوە و پڕ بەرھەم و پێویستن بۆ دەرچون لەو قەیرانە سیاسیی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەی تێی کەوتوین، ھەربۆیە بەردەوامیدان و مانەوە بۆ ھێنانەدی ئامانجە سیاسیەکانی؛ شانازیەکی گەورەیە بۆ ئەوانەی لەسەر رێگاکەی بەردەوامی ئەدەن، ئەمڕۆش هەرێمی کوردستان لە هەرکات زیاتر پێویستی بە جێبەجێکردن و تەرجەمەکردنی روانگەی کاک نەوشیروان هەیە بۆ پاراستن و مانەوەی بە بەهێزی”.

باسلەوەشکراوە،” ئێستاش دوایی پێنج ساڵ لە کۆچی دوایی، یار و نەیاری ئەم سەرکردە مەزنە ددان بەو ڕاستیەدا دەنێن ئەگەر لەکاتی خۆیدا لەجیاتی رەتکردنەوە؛ پڕۆژە و بەرنامە سیاسیەکانی کاک نەوشیروان جێبەجێ بکرایە؛ ئێستا شێوازی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان بەم لاوازییە و بەم شێوەیە نەدەکەوتە بەر مەترسی و ئاڵنگاری دژوار، بەڵکو هەرێمێکی سەقامگیرتر و بەھێزتر و پتەومان ئەبو. ھەربۆیە لەم یادەدا بانگەواز بۆ ئاشتەوایی گشتی و دانیشتنی لایەنە کوردییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دەکەین؛ بۆ گەیشتن بە کۆڕایی سیاسیی و دانانی ستراتیجێکی نیشتیمانی بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیران سیاسیەکان و دروستکردنەوەی متمانەی سیاسیی لەنێوان ھاوڵاتیان و دامەزراوەکانی حوکمڕانی

جەختلەوەشکراوەتەوە،” ئەگەر دەمانەوێ ھەرێمی کوردستان پارێزراو و سەقامگیرمان ھەبێ کە بەرگەی مەترسی و ھەڕەشەکان بگرێت؛ پێویستە نەخشەڕێگای سیاسیی کاک نەوشیروان جێبەجێ بکرێت، بەتایبەتی لە یەکخستنەوە ئیدارەکان، بە نیشتیمانیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ، دورخستنەوەی دەستی حیزب لە بازاڕ و کەرتی تایبەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای شارستانی، گوێگرتن لە داخوازییەکانی خەڵک و دابینکردنی موچە و خزمەگوزارییە سەرەتاییەکان”.

لەکۆتایی پەیامەکەشدا بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندوە،” کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، ئەگەرچی کەلێنێکی گەورەی لە تێکۆشانی ئێمە بۆ هێنانەدی ئامانجە رەواکانی خەڵکی کوردستان دروستکرد، بەڵام پشتئەستور بە خەڵکی کوردستان و ئەوانەی رۆژێک لە رۆژان بڕوایان بە بزوتنەوەی گۆڕان ھەبوە و کاریان بۆی کردوە؛ هیوای گەورەمان هەیە؛ بە یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی ڕیزی تێکۆشەرانی رێگای چاکسازی و گۆڕانکاری لە رێی خەباتی مەدەنی، لەسەر هەمان پرەنسیپەکانی سەرەتایی دروستبونی گۆڕان بەردەوام دەبین و، رێگاکەی بە روناکی و گەشاوەیی دەھێڵینەوە تا دەگەین بە حوکمڕانییەک کە لە جێی رەزامەندی خەڵکی کوردستان بێت.

ShareTweetShare
Previous Post

تەندروستی دهۆك تۆماركردنی یەكەمین حاڵەتی تای خوێنبەربونی راگەیاند

Next Post

زانایان: ساڵانە 9 میلۆن كەس بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە گیان لەدەست دەدەن

بەرێوەبەر

بەرێوەبەر

Next Post
زانایان: ساڵانە 9 میلۆن كەس بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە گیان لەدەست دەدەن

زانایان: ساڵانە 9 میلۆن كەس بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە گیان لەدەست دەدەن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ