
وه‌زیری ده‌روه‌ی روسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌هۆی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی رۆژئاواوه‌یه كه رقلێبونه‌وه‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی روسی دروست بوه و ئه‌م جه‌نگه‌ی وڵاتانی رۆژئاواش كه دژ به روسیا هه‌ڵیانگیرساندوه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت و ده‌شڵێت، “ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت ته‌واوی هێزی خۆیان به‌كار بهێنن تا وڵاته‌كه‌مان بخنه ژێر ركێفی خۆیانه‌وه”.
سێگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌روه‌ی روسیا له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كانی سەر بە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا وڵاتانی رۆژئاوا جه‌نگیان دژ به روسیا و ئه‌و ناوچانه‌ش راگه‌یاندوه كه به‌شێكن له روسیا.
وتیشی، “ئه‌م جه‌نگه‌ی دژ به وڵاته‌كه‌مان راگه‌یه‌ندراوه و ئه‌و كاره‌ی وڵاتانی رۆژئاوا ده‌یكه‌ن له‌سه‌ر دروستكردنی رق و كینه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی روسی ماوه‌یه‌كی دورودرێژ ده‌خایه‌نێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “وڵاتانی رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت به لێدوان و به‌ڵگه نادروسته‌كه‌ناین كه پێچه‌وانه‌ی مێژوه، كار بۆ تێكدانی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن كه له‌سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا هاوده‌ست و هاوسنور و هاو ئامانج بون”
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا باسی له‌وه‌شكردوه، “ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت ته‌واوی هێزی خۆیان به‌كار بهێنن تا وڵاته‌كه‌مان بخنه ژێر ركێفی خۆیانه‌وه، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی سزای توندی ئابوری و پاشان بڵاوكردنه‌وه‌ی لێدوانی نادروست له میدیا جیهانییه‌كان له پێناو وێرانكردنی وڵاته‌كه‌مان”.
ئاشكراشیكردوه، “به‌هۆی ئه‌و لێدوانه ناڕست و بێبنه‌مایانه‌ی به‌رپرسانی رۆژئاواوه، هاوڵاتیانی رۆژئاوا رقلێبونه‌وه‌یان له هاوڵاتیانی روسی به‌شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون زیادی كردوه كه به‌هیچ ێوه‌یه‌ك له‌وه‌و پێش بونی نه‌بوه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخه”.


