
نرخی نەوت دووباره بهرزدهبێتهوه به جۆرێك بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە 119 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهاندا مامهلهی پێوهدهكرێت.
ئەمڕۆ شەممە 28\5\2022، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت دوو دۆلار و سێ سەنت بەرزبووە و بە 119 دۆلار و 41 سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەک نرخی بەرمیلێك نەوتی سووکی تەکساس زیاتر بەرزبووەتەوە و بە 115 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لە دوو مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزی و نزمیدایە بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراین، بەو پێیەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر رووسیادا لە دەرەنجامی بەرپاکردنی جەنگەکەیدا.

