مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت ، ئومێدەوارم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە گەڵ ھێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، پشتیوانی بەھێزی حکومەت بن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات.
دەقی پەیامەکە :
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەبۆنەی ( ٤٧)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان.
ئومێدەوارم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە گەڵ ھێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، پشتیوانی بەھێزی حکومەت بن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات.
لەم یادەدا، جەخت لە گرنگیی ھەماھەنگیی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بۆ داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان