
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ئۆكرانیا خاوه‌نی هیچ مۆڕاڵێك نییه و ده‌یه‌وێت پریشكی ئاگری ئه‌م جه‌نگه‌ی بخاته ناو به‌شێك له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه و “سیاسه‌تكاره ژیره‌كان له وڵاتانی رۆژئاوا باش له‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئۆكرانیا تێده‌گه‌ن و ده‌زانن هه‌وڵێكی له‌م شێوه‌یه جێگای قبوڵكردن نییه”.
سێركێی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئۆكرانیا تۆمه‌تباره به‌وه‌ی ده‌یه‌وه‌ێت وڵاتانی رۆژئاوا په‌لكشێشی جه‌نگێكی له‌مه گه‌وره‌تر بكات و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی جددییه.
وتیشی، “ئۆكرانیا گشت سنورێكی مۆراڵ و به‌ها و پایه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تێپه‌ڕاندوه، خودی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌شه كه نایه‌وێت ئه‌م جه‌نگه كۆتایی بێت، سنورێكی بۆ دابنرێت و ئاشتی به‌رقه‌رار بكرێته‌وه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “سیاسه‌تكاره ژیره‌كان له وڵاتانی رۆژئاوا باش له‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئۆكرانیا تێده‌گه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت ته‌نها له پێناو گه‌یشتن به هه‌ندێك له ئامانجه تاكه‌كه‌سییه‌كان پێبخه‌نه ناو دۆزه‌خیشه‌وه”