• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, ته‌مموز 9, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ جیهانی
ئامینە كاكەباوە چارەنووسی كابینە یەک ساڵییەكەی سوید یەكلایی دەكاتەوە

ئامینە كاكەباوە چارەنووسی كابینە یەک ساڵییەكەی سوید یەكلایی دەكاتەوە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
11
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ئامینەكاكە باوە، ئەندامی پەرلەمانی سویدە، وەك پێشتر دەنگی ئەو یەكلاكەرەوە بوو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی سوید، بە هەمانشێوە ئێستاش دەنگی ئەو پەرلەمانتارە كوردە چارەنووسی حكومەتی سوید یەكلایی دەكاتەوە و ئەویش چەند مەرجێكی هەیە.

مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، كابینەی حكومەتی سوید لەلایەن سوسیال دیموكراتەكانەوە پێكهێنرا، ئەوكاتە ئامینە كاكەباوە دەنگی یەكلاكەرەوەبوو لە نێوان سۆسیال دیموكراتەكان و لیبراڵەكان، ئەوكات ئامینە چەند مەرجێكی تایبەت بە ناوخۆیی سوید و هەروەها، مەسەلەی كورد كرد بە مەرج بە دەنگدان بە كابینەی حكومەت.

دوای ساڵێك لە پێكهێنانی كابینەی حكومەتی سوید، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پرۆژەیەك پێشكەشكراوە بۆ متمانە وەرگرتنەوە لە مۆرگان یۆهانسۆن، وەزیری دادی سوید، ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆك وەزیرانی سوید بەڵێنی داوە، ئەگەر لە دانیشتنەکەی ئەم هەفتەیەی پەرلەماندا متمانە لە وەزیری داد بسەنرێتەوە، دەستلەکار دەکێشێتەوە.

وەزیری دادی سویدیش بۆ مانەوە لە پۆستەکەی، تەنیا پێویستی بە دەنگی پەرلەمانتاری کورد ئامینە کاکەباوەیە و ئەو پەرلەمانتارە كوردە چارەنووسی حكومەتی سوید یەلاكلایی دەكاتەوە.

ئامینە كاكەباوە وەك چۆن ساڵی ڕابردوو بە چەند مەرجێك دەنگی بە پێكهێنانی كابینەی حكومەتدا، لە ئێستاشدا چەند مەرجێكی داناوە بۆ دەنگنەدان بە متمانە وەرگرتنەوە لە وەزیری داد و مانەوەی كابینەی حكومەت.

نەفرۆشتنی چەك بە توركیا و هەروەها، دادكۆكی كردن لە دۆزی كورد بە تایبەت لە ڕۆژئاوای كوردستان، بەشێكن لە مەرجەكانی ئامینە كاكەباوە بۆ هەڵنەوەشاندنەوەی كابینەی سۆسیال دیموكراتەكانی سوید.

ئامینە كاكە باوە، لە گوندی تورجانی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایكبووە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بووە بە پێشەمەرگەی کۆمەڵە، لە ساڵی ١٩٩٢ەوە لەسويد دەژی، ١٧ ساڵە کاردەکات لەناو پارتی چەپی سوێدی دوو خولە ئەندامی پەرلەمانی سويدە.

ShareTweetShare
Previous Post

شاندێكی سەربازی هەرێم و حكومەتی عیراق كۆدەبنەوە

Next Post

بایدن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه‌ی كاره‌با باری نائاسایی راگه‌یاند

بەرێوەبەر

Next Post
بایدن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه‌ی كاره‌با باری نائاسایی راگه‌یاند

بایدن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه‌ی كاره‌با باری نائاسایی راگه‌یاند

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ