
حەمید ئەلموسەوی، پەرلەمانتاری پێشووی هاوپەیمانی فەتح هەڕەشە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانی سیادەی سونەكان دەكات و دەڵێت، 6 لیوایان لەسەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان هەیە.
موسەوی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، ئێستا هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی زۆرینەی پەرلەمانن و گەورەترین پێكهاتەن، ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە و وەك رێكەوتنی ساڵی 2020 نییە لەگەڵ هەولێر.
سەبارەت بە ئەگەری قبوڵ نەكردنی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلایەن پارتی و سونەكانەوە ئەو سەركردەی هاوپەیمانی فەتح هێمای بۆ ئەوە كردووە، ئێستا 6 لیوایان لەسەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان هەیە.
رۆژی یەكشەممە 73 پەرلەمانتاری كوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عیراق كشانەوە و دواتریش پەرلەمانتارێكی پارتی وتوبووی، هێشتا هاوپەیمانی سێقۆڵی كە لە نێوان “سەدرییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان و سونەكان” پێكهێنرابوو بەردەوامە.

