
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ شەممە ئەگەری خۆڵبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، هەروەها ئەگەری نمەبارانیش لە چەند ناوچەیەك هەیە.
كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ شەممە لە نیوەڕۆوە خێرایی با زیاد بكات و هەندێ جار چالاك ببێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و كەمبونەوەی مەودای بینین لە هەموو ناوچەكان بە تایبەت لە ناوچەكانی هەولێر و كەركوك و گەرمیان.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسی، ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك هەورە تریشقە و نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.


