ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و چەند تەوەرێك گفتوگۆ دەكات.
بەپێی راگەیەنراوێك، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەكەیدا بابەتی چەندبارەبونەوەی هێرشەكان بۆ سەر خەڵك و ژێرخانی كوردستان لە چەند مانگی رابردوداو گرنگی پێكهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی عیراق بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی و رێكارەكانی هەردوو وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەو ناوخۆ بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامەزراوەكانی نەوت و گاز تاوتوێدەكات.
راشگەیەنراوە كە هەر لە كۆبونەوەكەدا فشاری بەردەوامی حكومەتی فیدرالی بۆ وەبەرهێنەرانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان لەپێناوی پەكخستنی پڕۆژەكانی گەشەپێدانی سەرچاوەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان كە ئەمەش بە ئاشكرا پێشێلكردنی دەسەڵاتە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستانە، گفتوگۆدەكات و پرۆژە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022ش تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە دەبێت..