
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند، پێویستە چەند رێوشێنێك بەرامبەر توركیا بگیرێتەبەر تا توركیا تێبگات كە عیراق دەتوانێت بەرپەرچی بداتەوە.
موقتەدا سەدر وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بۆردومانی ناوچە گەشتیارییەكەی زاخۆ رایگەیاند: توركیا بێڕێزییەكانی زیادیكردوەو گومانیوایە كە عیراق ناتوانێت بەرپەرچی بداتەوە تەنها بە ئیدانەیەكی لاوازی وەزارەتی دەرەوە نەبێت كە بەداخەوەم بۆ ئەوە.
سەدر لە تویتێكدا چەند پێشنیارێكی كردوەو رایگەیاندوە، پێشنیاری كەمكردنەوەی نیۆنەرایەتی دیپلۆماسی و داخستنی فڕۆكەخانەو دەروازە وشكانییەكانی نێوان عیراق و توركیا دەكەم و دواتر بەرزكردنەوەی سكاڵا لە نەتەوە یەكگرتەوەكان بە رێگەی فەرمی و بەخێرایی، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنە ئەمنیەكان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا چونكە بەڵێنیداوا حكومەت ئاگادار بكاتەوە لە بۆردومانكرد گەر هاتو هەڕەشە لەسەر سنورەكانی هەبوو.

