
خۆپیشاندەرانی بەغدا لە پردی كۆماری پەڕینەوە و چوونە ناوچەی سەوز، یەكێك لە داواكاریەكانیشیان هەڵوەشانەوەی پەرلەمانە.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە جارێكی تر خۆپیشاندان دژی كاندید كردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لە شاری بەغدا دەستی پێكردەوە و خۆپیشاندەران داوایان دەكرد داواكاریەكانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر جێبەجێ بكرێن.
بەپێی زانیاریەكان، خۆپیشاندەران بەربەستەكانی سەر پردی كۆمارییان بڕیوە و چوونەتە ناوچەی سەوز و داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عیراق دەكەن، سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە ژمارەی خۆپیشاندەران بەردەوام لە زیادبووندایە و خۆپیشاندەری زیاتر دەڕژێنە مەیدانی تەحریر.
ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندانەكانی بەغدا دژی محەمەد شیاع سودانی كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەردەوامە و پێشتریش خۆپیشاندەران چوونەتە تەلاری پەرلەمانەوە.

