
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكات كە دزیان لە مزگەوتێكی سنوری سلێمانی كردوە.
لە راگەیەنراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سورداش دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزیان لە مزگەوتێكی سنوری مێرگەپان كردبوو.
ئاماژەشیكردوە، دوای ئەوەی سكاڵا تۆماركرا كە مۆلیدەی مزگەوتێك لە مێرگەپان دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای گەڕان و بەدواداچونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سورداشەوە بە هاوكاری ئاسایشی سورداش تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیر بكرێن، دەستیشگیرا بەسەر ئەو مۆلیدەیەدا كە تۆمەتباران دزیبویان .
راشیگەیاندوە، لەئێستادا تۆمەتباران كە یەكێكیان لەدایكبوی ساڵی 1991ـەو ئەوی تریشیان لەدایكبوی ساڵی 1979 یە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .



