
سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر پێشوازی لە داواكاریی دەستپێكردنی گفتوگۆ لەنێوان لایەنەكان دەكات.
حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشوازی لەو داواكارییانە دەكەین كە داوای گفتوگۆ دەكەن، ئەمەش بەڵگەی ژیریی سەرجەم لایەنەكانە.
عەبادی راشیگەیاندوە، جارێكی تر داوای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن دەكەین و پشتیوانی دەكەین لە هەر هەوڵێكی لێكتێگەیشتن بۆ چارەسەركردنی رەوشی ئێستا ئەگەر هەر ئەنجامێكی هەبێت، چونكە پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری عیراق و گەلەكەی دەكات.


