• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
پەرلەمانتارێك: پێویستە حكومەت لە ئێستاوە دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی بكات

پەرلەمانتارێك: پێویستە حكومەت لە ئێستاوە دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی بكات

by بەرێوەبەر
0
SHARES
4
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لەم هاوینە یەك بەرمیل نەوتی سپی ماڵان بە 240 هەزار دینارە، ئەی لە زستاندا دەبێتە چەند؟، داواش دەكات لە ئێستاوە دەست بە دابەشكردنی نەوت بكرێت.


عومەر گوڵپی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، دابەشكردنی‌ نەوت‌ بەسەر ماڵاندا بەنرخی‌ گونجاو و پاڵپشتیكراو بووەتە پێویستیەكی‌ حەتمی‌، چونكە زۆرینەی خەڵك نەوت بۆ گەرمكردنەوە بەكاردەهێنن، لە ساڵی‌ رابردوو حكومەت ئەو بەڵێنەی‌ نەبردە سەر كە بڕیاریدابوو هەموو ماڵێك بەرمیلێك نەوتی‌ پێبدات‌.


هێمای بۆ ئەوەش كردووە، داوایان لە وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكان كرد بەرنامەی‌ خۆی‌ روون بكاتەوە بۆ زستانی‌ ئەمساڵ‌، هەرێمی‌ كوردستان نەوتی‌ خاوی‌ هەیە و پاڵاوگەی‌ پێویستیش هەیە بۆ پاڵاوتنی‌، نرخی‌ نەوتیش هێندە بەرزە پێویست ناكات هەمووی‌ بفرۆشرێت، تەنانەت ئەگەر پێویستیش بكات،ئەوە پێویستی‌ ناوخۆ بۆ نەوت‌ و بەنزین‌ و غاز لە پێشترە و پێویستە حكومەت بەرنامەی‌ هەبێت بۆ پڕكردنەوەی‌ پێداویستی‌ ناوخۆ لە سوتەمەنی‌.
ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەش كردووەتەوە، بۆ ئەو كارەش پێویستە لە ئێستەوە حكومەت دەست بە دابەشكردنی‌ نەوت بكات، ئەگەرنا ناتوانێت لەكاتی‌ پێویستی‌ سەرما نەوت بگەیەنێتە هەموو ماڵێك، ئەمە بێجگە لەوەی‌ سەرمای‌ زستان ‌و بەرزبونەوەی‌ نرخی‌ نەوت ئەگەری‌ بڕینی‌ دارو شێواندنی‌ ژینگە زیاتر دەكات كە باجەكەی لە ساڵانی داهاتوو قورستر دەبێت.

ShareTweetShare
Previous Post

كەشناسی: بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەردەوام ئەبێت

Next Post

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە رانیە ئۆتۆمبێلێك دەكاتە ئامانج

بەرێوەبەر

Next Post
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە رانیە ئۆتۆمبێلێك دەكاتە ئامانج

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە رانیە ئۆتۆمبێلێك دەكاتە ئامانج

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ